سەردێر

شارێكی مێژوویی لە میسر دۆزرایەوە

خەڵك-

شوێنەوارناسانی میسر دۆزینەوەی شارێكی ونبووی میسری لە ناوچەی “هابو” ئاشكرا دەكەن.
تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، وەزارەتی گەشتوزاری میسری ئاشكرایكرد، شوێنەوارناسان شارێكی ونبوویان لە ناوچەی “هابو” دۆزییەوە.
لە ڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی گەشتوگوزاری میسری ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، شوێنەوارناسان شارەكەیان لەژێر لم و تەپوتۆزدا دۆزییەوە كە ناوی “سعون ئاتون”ە و مێژووەكەی بە دەورانی ئامونحەوتبی سێهەم دەگەڕێتەوە.
ئاشكراشیكرد، ئەم شارە لە دەورانی “توت عنخ ئامون” واتە سێ هەزار ساڵ پێش ئێستا بوونی هەبووە.
زاهی حەواس، سەرۆكی گروپی شوێنەوارناسانی میسر ڕایگەیاند، ئەم شارە گەورەترین شارە كە تا ئێستا لە میسر دۆزرابێتەوە كە لەلایەن یەكێك لە گەورەترین پاشاكانەوە دروست كرابێت.
وتیشی”زۆرێك لە شوێنەوارناسانی جیهانی لە دۆزینەوەی ئەم شارە سەركەوتوو نەبوون”.

ئامونحەوتبی سێهەم لە ساڵی 1391 تاكو 1353ی پێش زایین فەرمانڕەوایی میسری دەكرد.