سەردێر

حەپسەخانی نەقیب بنیاتنەری یەكەم خوێندنگەی كچان

خەڵك-

ئەمڕۆ ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سیاسەتوان، چالاكوان، مامۆستا، چاكەكار و فێمینیستی كورد حەپسەخانی نەقیبە.

حەپسەخانی نەقیب لە ساڵی ١٨٩١ی زایینی لە شاری سلێمانی لەدایك بووە و لە ١٢ی نیسانی ١٩۵۳كۆچی دوایی كرد.

یەكەمین قوتابخانەی كچانی لە كوردستان لە خانووەكەی خۆی‌دا كردەوە.

حەپسەخان ئەو ژنەیە كە فیكر و كردار و ئامانجەكانی پێش سەردەمەكەی خۆی كەوتبوون.

ساڵی ١٩٢٣ كە سمكۆی شكاك هاتە شاری سلێمانی و پێشوازی لێ كرا، ژنانی سلێمانی بە كاریگەریی حەپسەخان ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە و ڕژاونەتە سەر شەقامەكان.

حەپسەخان ساڵی ١٩٣٠ نامەیەكی سیاسیی مێژوویی بۆ ڕێكخراوی كۆمەڵەی نەتەوەكان لە جنێڤ نووسی و ڕاشكاوانە داوای مافی كوردی كرد لەسەر خاكی كوردستان، كە ئەو نامەیەی حەپسەخان ڕەنگ‌دانەوەی بەرچاوی هەبوو.

كاتێك كۆماری كوردستان لەمەهاباد دامەزرا، حەپسەخان بە هەموو توانایەكی دارایی پشتیگیری كۆماری كرد و دواتر قازی محەممەد سوپاسنامەیەكی تایبەتی بۆ نارد و ڕێزی زۆری لێ ‌نا.

حەپسە خان لە تەمەنی 62 ساڵیدا لە ساڵی ١٩۵۳ بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە كۆچی دوایی كرد و لە گردی سەیوانی شاری سلێمانی بەخاك سپێردراوە.

سەرچاوە/ ماد میدیا