سەردێر

خوێندن ڕاگیرا و چەند بڕیارێك بۆ قەدەغە دەركرا

خەڵك-
كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆتایی هات و وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، كە ڕۆسەی خوێندن ڕادەگیرێت و دەبێتە ئۆنلاین.

جوتیار عادل ، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، خوێندن لە ناوەندەكانی خوێندنی سەربە وەزارەتی پەروەردە ڕادەگیرێت و تەنها لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە درێژە بەخوێندن دەدرێت.

ڕاشیگەیاند، دۆخی كۆرۆنا لە هەڵكشاندایە و ئامارەكان ڕووی لە زیاد بوون كردووە، حكومەتەیش لە پێش هەموو لایەكەوە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی مەبەستە و هەوڵەكانی بۆ بەدەست هێنانی ڤاكسینی كۆرۆناش بەردەوامە .

ئاشكراشیكرد، خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكان بەهەمان شێوەی پێشوو بە ئاوێتە بەردەوام دەبێت .

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، دواتر لە ڕێگەی بەیانی وەزارەتی ناوخۆوە وردەكاری ڕێكارەكان بڵاودەكرێتەوە .