سەردێر

لە سلێمانی سزای گرانفرۆشەكان دەدرێت

سلێمانی – نزار جەزا
قائیمقامی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەر كەسێك گرانفرۆشی بكات لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكەن و سزای یاسایی دەدەن.

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕۆژانە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانییەوە بەداوداچوون بۆ نرخی كاڵاكان دەكرێت، ڕۆژانەش ئەو ڕاپۆرتانەیان پێدەگاتەوە.

ئاماژەی بەئەوەشدا، لەسەر ڕۆشنایی ئەو ڕاپۆرتانە بەدواداچوون بۆ نرخی كاڵاكان دەكەن، بۆیە لەهەر شوێنێك نرخ بەرزبووبێتەوە، كە هۆكارەكەی گرانفرۆشی بێت، ئەوە سزای یاسایی فرۆشیارەكە دەدرێت.

باسی لەئەوەشكرد، لەمانگی ڕەمەزانبێت یان هەر كاتێكی دیكە لیژنەكان چاودێری ورد دەكەن، بۆیە هەر كەسێك گرانفرۆشی بكات، بێگومان سزادەدرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە لەگەڵ نزیكبوونەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا چاودێریكردنی نرخ و كوالیتی كاڵا جۆراوجۆرەكان لەبازاڕەكان زیاتر دەبێت.