سەردێر

لە هەرێم یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاریكرا

خەڵک-ئارام سەردار

ئەمڕۆ یەک شەممە ١١ ی نیسان ٢٠٢١ بەھەماھەنگی لەگەڵ ليژنە لاوەکیەکانمان لەسەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کۆبۆوە و ڕۆژی سێ شەممە ١٣ی نیسانی ٢٠٢١ وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دیاری کرد.

د. حەسەن موفتی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوای کوردستان لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەسەر دیاری کردنی یەکەمین رۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بەھەماھەنگی لەگەڵ لێژنە لاوەکیەکانمان لەسەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان لیژنەی بینین مانگ کۆبۆوە، چاودێری بینینی مانگ کرا و بەپێی بەڵگە شەرعی و زانستیەکان بریار لەسەر دیاری کردنی یەکەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز درا، سبەی تەواوکەری مانگی شەعبانە.

دەشڵێت، “بەپشت بەستن بەبەڵگە شەرعیەکان ڕۆژی سێ شەممە ١٣ی نیسانی ٢٠٢١ وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دیاری کرا، پیرۆزبایی لەموسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکەین”.

هاوكات، وەقفی سوننەی عێراق بڕیاریدا، سبەینێ تەواوکەری مانگی شەعبانە و رۆژی سێ شەممە 13ی نیسان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بڕیاریدا دەرگای مزگەوتەكان بۆ مانگی ڕەمەزان بە مەرج و ڕێكاری نوێ‌ بكرێنەوە.