سەردێر

چەند بڕیارێك بۆ كردنەوەی مزگەوتەكان دەركرا

خەڵك-
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم بڕیاریدا بە كردنەوەی مزگەوتەكان و چەند ڕێكارێكیشی بۆ ئەندجامدانی نوێژی تەراویح دەركرد.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە چەند بڕیارێكیان دەركردووە و دەرگای مزگەوتەكانیش دەكرێنەوە.

بەپێی بڕیارەكانی وەزارەتی ئەوقاف، كە دەست (خەڵك) كەوتووە، لە مانگی ڕەمەزاندا نابێت نوێژی عیشا و تەراویح لە 35 خوولەك زیاتربێت و دەستنوێژ لە ماڵەوە بگیرێت و خواردن و خواردنەوە پێشكەش ناكرێت.

No photo description available.No photo description available.