سەردێر

دوو پێشنیار بۆ قەدەغەی هاتووچۆ لەمانگی ڕەمەزان ئاشكرا كرا

خەڵك
شانەی قەیرانەكانی پەڕلەمانی عێراق دوو پێشنیاری بۆ قەدەغەی هاتووچۆ لەمانگی ڕمەزان ئاشكرا دەكات و داواش لە هاووڵاتیان دەكات زیاتر پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەكان بن.

جەواد موسەوی، بڕیاردەری شانەی قەیرانەكانی پەڕلەمانی عێراق لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی تووشبووانی پەتای كۆرۆنا ڕوو لەزیادبوونە، بۆ مانگی ڕەمەزان دوو پێنشیار خراوەتەڕوو بۆ قەدەغەی هاتووچۆ.

ڕاشیگەیاندووە، بژاردەی یەكەم ئەوەیە، كە لە 10 ڕۆژی سەرەتای ڕەمەزاندا قەدەغەی گشتی هاتووچۆ ڕابگەیەنرێت، بژاردەی دووەمیش ئەوەیە ڕۆژانی پێنج شەممە، هەینی و شەممە قەدەغەی هاتووچۆ ڕابگەیەنرێت.

ئاشكراشی كردووە، داوا كراوە كاتژمێرەكانی قەدەغەی ڕێژەییش زیادبكرێت لە كاتژمێر 7ی ئێوارەوە بۆ 5ی بەیانی.