سەردێر

حكومەتی هەرێم پشووی فەرمی ڕاگەیاند

خەڵك-
حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەكانەوە ڕۆژێك پشووی فەرمی ڕاگەیاند.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەبۆنەی جەژنی چوار شەممەی سووری ئێزدییەكانەوە ڕۆژی چوار شەممە ١٤ی نیسان پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان.

بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێم، ساڵانە دووەم چوار شەممەی مانگی نیسان بەبۆنەی (جەژنی چوار شەممە سوور –سەری ساڵی ئێزدییەكان) دەبێتە پشووی فەرمی.