سەردێر

شوێن و بنكەكانی كوتان بە ڤاكسینی كۆرۆنا لە سلێمانی

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی شوێن و بنكەكانی كوتانی هاووڵاتیان بە ڤاكسینی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژانە نزیكەی 100 كەس خۆیان دەكوتن.

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێدانی پێكوتەی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوامە و تیمەكانی كوتان ڕۆژانە (٨٠ بۆ ١٠٠ ) هاووڵاتی لەچین و توێژە جیوازەكان بە (ڤاكسینی ئەسترازینیكا ) دەكوتن.

خۆپاراستنی تەندروستی داوا هاووڵاتیان دەكات، “ئەگەر خۆت نەكوتاوە سەردانی یەكێك لە مەڵبەندە تەندروستییەكان بكە بۆ كوتان تاوەكو خۆت و ئەندامانی خانەوادەكەت پارێزراوبن”.

شوێن و بنكەكانی كوتان بە ڤاكسینی كۆرۆنا لە سلێمانی:
٭ مەڵبەندی تەندروستی (شەهید شەماڵ) لە گەڕەكی مامۆستایان .
٭ مەڵبەندی تەندروستی (شەهید سەردار) لەگەڕەكی گۆیژە .
٭ مەڵبەندی تەندروستی ( بەختیاری ) لەگەڕەكی بەختیاری .
٭ مەڵبەندی تەندروستی ( شەهید ڕەفیقی حمەجان ) لەگەڕەكی قالاوە .
٭ مەڵبەندی تەندروستی ( شەهید ڕێباز ) لە گەڕەكی بەكرەجۆ .
٭مەڵبەندی تەندروستی ( زێڕینۆك ) لە گەڕەكی زێڕینۆك .
٭ مەڵبەندی تەندروستی ( ڕاپەڕینی نوێ ) لەگەڕەكی ڕاپەڕین .