سەردێر

شارێكی هەرێم بەرزترین ژمارەی مردنی بە كۆرۆنا لە عیراقدا تۆماركرد

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 6791 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 5190 كەسیش چاكبوونەتەوە و 35 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرترین ژمارەی لە شاری هەولێرە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 38 هەزار و 833 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 6791 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسرە بوون، هەروەها لە سلێمانی 494 و هەولێر 302 و دهۆك 333 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 5190 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، هاوكات 35 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە بە تەنها لە هەرێمی كوردستان 11 كەس گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرینەیان لە هەولێر بوون.

No photo description available.