سەردێر

تەندروستی جیهانی بۆ ڤاكسینی كۆرۆنا لە عیراق و هەرێم هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

خەڵك-
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) سەبارەت بە پڕۆسەی كوتان بە ڤاكسینی كۆرۆنا لە عیراق و هەرێم داوا لە هاووڵاتیان دەكات خۆیان تۆمار بكەن و ڤاكسینەكە وەربگرن بۆ كۆتایی هێنان بە پەتاكە.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “هەموو ئەو پڕوپاگەندە بێ‌ بنەمایانە ڕەتدەكەینەوە، كە بڵاوكراونەتەوە بۆ كەمكردنەوەی متمانەی هاووڵاتیان سەبارەت بە سەلامەتی و كاریگەری كوتانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا”.

ڕاشیگەیاندووە، كوتانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا خاڵی وەرچەرخانن لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتا جیهانییە و سوودەكانی زۆر زیاترن لە كاریگەرییە لاوەكیە دەگمەنەكانی.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات، “خۆیان تۆمار بكەن و كوتانەكان وەربگرن بەزووترین كات، چونكە كاتێك دەتوانین ئەم پەتایە ڕابگرین، كە زۆرترین خەڵك خۆی كوتابێت”.

May be an image of text