سەردێر

باوكێك بەهەڵە بە ئۆتۆمبێل منداڵەكەی خۆی كوشت

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاشكرای دەكات، كە باوكێك بەهەڵە بە ئۆتۆمبێل لە منداڵەكەی خۆی داوە و پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

مقدەمی مافپەروەر، عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە لەگەڕەكی شەهیدانی شارۆچكەی كەلارەوە تەرمی منداڵێكی (3) ساڵان هێنرایە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار، كەبەهۆی شێلان بەئۆتۆمبێل گیانی لەدەستدابوو .

ڕاشیگەیاند، بەوتەی باوكی، منداڵەكەی ناوی (لاهور ئاری فەیزولا )یە و تەمەنی 3 ساڵە، بەیانی ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبێلەكەی، كە جۆری جێب لاریدۆیە لەلای ماڵی خۆیان بەهەڵە شێلاویەتی و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئاشكراشی كرد، لەئێستادا بەمەبەستی توێكاری تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری شارۆچكەی كەلار كراوە.