سەردێر

گۆڕان لەسەر وەرگرتنی پارە لە پارتی هاتەدەنگ

خەڵك-
بزووتنەوەی گۆڕان وەرگرتنی پارە لە پارتی دیموكراتی كوردستان ڕەتدەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، “ئەوە زانیارییەكی ناڕاست و بێ‌ بنەمایە”.

وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “هەواڵی وەرگرتنی بودجە یاخود بڕە پارەیەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان یان هەر حزبێكی سیاسی دیكە بۆ بزووتنەوەی گۆڕان زانیارییەكی ناڕاست و بێ‌ بنەمایە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لەماوەی ڕابردوودا چەند جارێك بزووتنەوەی گۆڕان بەوە تۆمەتبار كراوە، كە مانگانە پارە لە پارتی وەردەگرێت و لەماوەی ڕابردووشدا لە یەكێتی وەرگرتووە.

لەدواین نووسراوی فراكسیۆنی ئەو حزبە لە پەڕلەمانی عیراق، كە وەڵامی نووسراوێكی ڕێكخەری گشتی حزبەكەیان داوەتەوە ئاماژەیان بەوەكردووە، “بزووتنەوەكە مانگانە بڕی 250 هەزار دۆلار لە پارتی وەردەگرێت” و داوای ڕوونكردنەوەیان لەسەر ئەو پارەیە كردووە.

May be an image of text