سەردێر

ئەمڕۆ بڕیاری نوێ‌ تایبەت بەكۆرۆنا دەردەكرێت

پێداچوونەوە بەڕێوشوێنەكانی كۆرۆنا بۆ مانگی ڕەمەزان دەكرێت

خەڵك
وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند پێداچوونەوە دەكرێت بەڕێكارەكانی ڕووبەڕوو بوونەوەی كۆرۆنا بۆ مانگی ڕەمەزان.
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنادا گوێ‌ لە ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی دەگیرێت و پێداچوونەوە دەكرێت بەڕێكارەكانی ڕووبەڕوو بوونەوەی كۆرۆنا بۆ مانگی ڕەمەزان.

وتیشی، پێشنیار هەبوو ئۆتۆمبێلە خوارمۆدێلەكان ژمارەیان پێبدرێت بەڵام ناكرێت ڕەوایی بدەین بە قاچاخچێتی و هێنانی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە، تائێستا بڕیاری كۆتایی نەدراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەندێك كۆمپانیا پارەیان لە خەڵك وەرگرتووە بەناوی دروستكردنی ڤیزاوە كە ڤیزای ساختەیان بۆ دروستكردون و پارەیكی زۆریان لێوەرگرتوون.

داواشی لەهاووڵاتیان كرد ئاگاداربن و پارەی خۆیان نەدەنە ئەو جۆرە كۆمپانیایانە و ڕێوشوێنی توندیان لە دژ دەگیرێتەبەرو سزادەدرێن .