سەردێر

ڕاگەیەنراوێك لە تەندروستی هەرێمەوە

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی كارت و كۆدی تایبەت بە گەشتكردنی نێودەوڵەتی دەدات بە وەرگرانی پێكوتەی دژەڤایرۆسی كۆڕۆنا بۆ بەكارهێنانی لە فڕۆكەخانەكان.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، وەزارەتی تەندروستی كارت و كۆدی تایبەت بە گەشتكردنی نێودەوڵەتی دەدات بە وەرگرانی پێكوتەی دژەڤایرۆسی كۆڕۆنا بۆ بەكارهێنانی لە فڕۆكەخانەكان.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەكەین بۆ سەلامەتی خۆیان و خانەوادەیان بۆ وەرگرتنی پێكوتەی دژەڤایرۆسی كۆرۆنا، خۆیان ناونووس بكەن لە پۆڕتاڵ و سیستەمی ئۆنلاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەم لینكەی خوارەوە:
http://vac.health.digital.gov.krd/