سەردێر

“كارایی ڤاكسینی سینوفاك %50.4ە”

خەڵك-

بەرپرسێكی تەندروستی چینی زانیاری پسپۆڕان و تەندروستی جیهانی دووپاتكردەوە كە ئاستی كارایی ڤاكسینی چینی سینوفارك كەمە بریتییە لە 50.4%.

بەڕێوەبەری نێوەندی چین بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەكان جاو فو لە كۆنفرانسێكدا لە شاری چنگدو لە باشوری خۆرئاوای چین رایگەیاند، ڤاكسینی چینی ئاستێكی بەرزی لە كارایی نییە.

راشیگەیاند ڤاكسینەكان لە ژێر لێكۆڵینەوەدان و كاریان لەسەر دەكرێت.

ئاشكراشیكرد توێژەرەوان لە بەڕازیل گەیشتوون بە ئەو ئەنجامەی ڤاكسینی سینوفاكی چینی كاریگەرییەكەی نزمە بریتییە لە 50.4% كە ڤاكسینی ڤایزەر 97%ە.

حكومەتی چین سەدان ملیۆن ژەمە ڤاكسینی دابەشكردووە بەسەر وڵاتاندا، پەكین رەتیكردەوە هیچ جۆرە ڤاكسینێكی بیانی بەكاربهێندرێت لەنێوخۆدا، گومانی خستەسەر كارایی ڤاكسینەكانی خۆرئاوا بەپێی ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشێتد پرێس.