سەردێر

ئەمڕۆ ئەبو غەیت لەگەڵ سەرۆك وەزیران كۆدەبێتەوە

خەڵك

دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ‌ ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە هەولێر، بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

ئێوارەی دوێنێ‌ ئەحمەد ئەبو غەیت، ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی بە سەردانێكی فەڕمی گەیشتە هەولێر و لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم لە فڕۆكەخانە پێشوازی لێكرا.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) بڕیارە ئەمڕۆ كۆبوونەوەكانی دەستپێبكات كە لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم و دواتریش لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامی دەدات.

ئەم سەردانەی ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی سێیەم سەردانە بۆ هەرێمی كوردستان و سەردانی یەكەمی ساڵی 2010 بوو كە بۆ كردنەوەی كونسوڵگەری گشتی كۆماری میسڕ بوو لە هەرێم كە ئەوكات وەزیری دەرەوەی كۆماری میسڕی عەرەبی بوو ، سەردانی دووەمیشی لە مانگی 9 ی ساڵی 2017 بوو كە ئەوكات سەرۆكی كۆمكاری عەرەبی بوو .