سەردێر

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای كۆرۆنا كۆدەبێتەوە

خەڵك-

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و بەپێی دواین ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی ڕێكاری نوێ دەردەكات.

ئەمڕۆ یەك شەممە 11-4-2021 لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و لەسەر ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی بڕیاری نوێ بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدات.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ لیژنەكە بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە بڕیار و ڕێكارى نوێ دەدات.

لای خۆیەوە جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، چاوەڕێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی دەكەین، و بەپێی ڕاپۆرتەكەی ئەوان بڕیاری نوێ دەدرێت.

هەفتەی رابردوو لیژنەكە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی لە كاتژمێر 8:00ی شەو بۆ 6:00ی بەیانی دەركرد، بەڵام بڕیارەكە لە شاری سلێمانی جێبەجێ نەكرا، هاوكات دەرگای مزگەوت و قوتابخانەكانیش داخراون.