سەردێر

ڤاكسینە ڕوسییەكە ناكۆكی لەنێوان یەكێتی ئەوروپا دروستكردووە

خەڵك

سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا دانی بەو ناكۆكییانەدا نا كە لەناو یەكێتیی ئەوروپادا هەیە سەبارەت بەتوانای بەكارهێنانی ڤاكسینی “سپۆتنیك V” ی ڕوسیا دژ بەڤایرۆسی كۆرۆنا.

شارل میشیل، سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا لەمیانی گفتوگۆیەكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ڕۆژانەی “Handelsblatt”ی ئەڵمانی ڕایگەیاندووە: هاووڵاتیانی وڵاتانی ئەوروپا ئارامییان نامێنێت و حەز دەكەن ڤاكسینی دژ بەڤایرۆسی كۆرۆنا وەربگرن، ئەوەش گوشاری زیاتر لەسەر سیاسییەكان دروست دەكات.

سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشداوە: هەموو حكومەتەكان هەوڵی خۆیان خستووەتەكار تا پێداویستییەكانی هاووڵاتیانیان لەم بوارەدا دەستەبەر بكەن.

میشیل وتیشی: سەبارەت بە “سپۆتنیك V”، ناكۆكی و جۆرێك لەهەستیاری لەنێوان وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا دروستكردووە.

میشیل بۆچوونی خۆی لەبارەی ئەم پرسەوە ڕاگەیاندووە و ئەوەی خستووەتەڕوو، چارەسەر ئەوەیە دەبێت لەهەفتەكانی داهاتوودا، ئاستی بەرهەمهێنانی ڤاكسینەكان لەناو وڵاتانی یەكێتی ئەوروپادا زیاد بكرێن، ئاماژەشیدا كە ئەو هەنگاوە هۆكار دەبێت بۆئەوەی یەكێتی ئەوروپا لەسەر ئاستی جیهان، ببێتە گەورەترین بەرهەمهێنەری ڤاكسین.