سەردێر

ئامێدی.. پیاوێك و هاوژینەكەی بەهۆی سووتانەوە گیانیان لەدەستدا

خەڵك

لە گوندی سپینداری سەر بە شارۆچكەی دێرەلوك لە شارۆچكەی ئامێدی لە بناری چیا گارە، پیاوێك و هاوژینەكەی بەهۆی سووتانەوە و گیانیان لەدەستدا.


سەفەر مژی، كەسوكاری ئەو ژن و پیاوە بە ڕووداوی ڕاگەیاند، ڕووداوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ بووە، پیاوەكە ناوی كازم خورشیدە و تەمەنی 55 ساڵانە، هاوژینەكەیشی ناوی بوشرا محەمەد سدیقە و تەمەنی 50 ساڵانە. ئەوان لەنێو زەوی و بێستانی خۆیاندا لە گوندی سپیندارێ گیانیان لەدەستداوە.

لەلایەن بەشێك لە گومانی ئەوە دروستبووە كە ئەو ژن و مێردە بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكەی توركیاوە كوژرابن، سەفەر مژی كە خۆی لەنێو ئەمبووڵانسی تەندروستیی دهۆكە و تەرمەكان دەگوازێتەوە بۆ پزیشكی دادی دهۆك ڕایگەیاند، “هیچ شوێنەوارێكی برین یان ساچمە و پارچە بە جەستەیانەوە دیارنییە”.