سەردێر

“نزیكەی %32 ی هاووڵاتیان ڤاكسینیان وەرگرتووە”

خەڵك
وتەبێژی تەندروستی هەولێر دەڵێت، تاكو ئێستا نزیكەی %32 ی هاووڵاتیان ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە و كێشەیان نەبووە.

د.بژار موسا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر بۆ دەنگی ئەمریكا دەڵێت، تاوەكو ئێستا كە نزیكەی 32% ی هاووڵاتیان ڤاكسینیان وەرگرتووە و هیچ كەسێكمان نەبینیوە تاوەكو ئێستا كێشەی هەبێت.

سەبارەت بە رێكارەكانی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نێو فرۆكەخانە و دەروازە سنوریەكان، د.بژار موسا دەڵێت” هەر هاوڵاتیەك كە سەرەدانی هەرێمی كوردستان بكات پشكنین ئەنجام دەدرێت و ئەو رێكارانەی كە پێویستن بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوە وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت و گرنگترینیان بەستنی دەمامكە بۆ سەلامەتی هەموو لایەك”.

وتیشی، ئێمە پەیوەندیمان باشە لەگەڵ عێراق و لە داهاتوو هەر بڕێك لە ڤاكسین بگاتە عێراق پشكی هەرێم ڕادەستی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم دەكرێت و ئێمەش وەكو هەولێر وەری دەگرین و بە سەر هاووڵاتیان دابەشی دەكەین و هیوادارین هاووڵاتیان بەدەم داواكاری وەزارەتی تەندروستیەوە بێن.