سەردێر

پۆلیسی دهۆك؛ بەهۆی شەڕێكەوە پیاوێك كوژرا و گەنجێكیش برینداربوو

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك رایدەگەیەنێت ، بەهۆی شەڕكردنەوە لە گوندی بادێی سەر بە شارەدێی زاویتەڤە پیاوێك كوژرا و گەنجێكیش برینداركرا.

هێمن سلێمانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردوەتەوە ، لە گوندی بادێی سەر بە شارەدێی زاویتەڤە لە نێوان دوو خێزاندا شەڕ روویداوە.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی شەڕەكەوە پیاوێك كوژرا و گەنجێكیش برینداركراو تەرمی كوژراوەكە گەیەنراوەتە پزیشكی داد و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكە دەستیپێكردووە.