سەردێر

شاندی حكومەت سەردانی پەرلەمان دەكات

خەڵك
وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان شاندی دانوستانكاری هەرێم دەچنە پەرلەمانی كوردستان و لەگەڵ سەۆكایەتی پەرلەمان و لیژنەكانی دارایی و سامانە سروشتیەكان كۆدەبنەوە.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم شاندی دانوستانكاری حكومەت سەردانی پەرلەمان دەكات.

ئاماژە بەوەشدەكات، شاندەكە لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان و هەردوو لیژنە‌ی دارایی و سامانە سروشتییەكان كۆدەبنەوە، لەبارەی دۆخی دارایی و پرسی رێككەوتنی هەرێم و بەغدا.