سەردێر

بۆ یادی لەدایكبوونەكەی 8 هەزار كتێبی بەخشی

ناوەڕۆك و زمانی كتێبەكان جیاوازن

خەڵك
لە یادی لەدایكبوونەكەیدا گەنجێكی چەمچەماڵ 8 هەزار كتێبی جۆراوجۆری بەخشی و دەڵێت ماوەی 4 ساڵە بەمجۆرە یادی لەدایكبوونم دەكەمەوە.

مەبەست عەباس، گەنجێكی 23 ساڵی قەزای چەمچەماڵ و خوێندكاری زانكۆی سلێمانی لە ڕێگەی ئەنجامدانی پڕۆژەیەكەوە یادی لەدایك بوونی كردەوە و لەو بارەیەوە بۆ (خەڵك) دەدوێت و دەڵێت، ماوەی چوار ساڵە لە ڕۆژی لەدایكبونمدا ئەم كارە دەكەم
ساڵی یەكەم ، ٢٠ كتێبم پێشكەشی خوێندنگەی ڕێباز كرد ، كە قۆناغی بنەڕەتیم لەوێ خوێندووە، ساڵی دووەم، ٥٠٠ چیرۆكی منداڵانم لە ناو بازاڕی چەمچەماڵ بڵاو كردەوە و بۆ ساڵی سێیەم ٤٠٠ كتێبم بڵاو كردەوە لە نێو ماڵەكانی چەمچەماڵ كە خەڵكی لە كەرەنتینەدا بوون.

ساڵی چوارەم. ئەم پرۆژەیەم ئەنجامدا بە ناوی ڕێگای كتێب كە ٨٠٠٠ كتێبم بڵاو كردەوە.
مەبەست ئاماژە بەوە دەكات كە بەشێك لەو كتێبانەی كڕیوەو بەشێكی دیكەشی وەر گرتووە و دەڵێت كتێبەكان جیاوازن هەم لەڕووی زمان و هەم لە ڕووی بابەت و هەر كەس بە ویستی خۆی كتێبەكانی هەڵدەگرت.

دەشڵێت، من دەمەوێت ئەو كلتورە بگۆڕین كە كێك بكڕین یان دروستی بكەین و ئاهەنگێكی كاتی بگێڕین با بە چالاكیەك كە هێما بێت بۆ گۆڕانكاری و نوێكاری یادەكانمان بكەینەوە، جا هەر جۆرێكی چالاكی بێت گرنگ كۆمەڵگە سودمەند بێت.

مەبەست پڕۆژەكەی لەبەردەم زانكۆی چەرمۆ لە قەزای چەمچەماڵ ئەنجامداو دەڵێت، خۆشەویستی گەنجان و سەرجەم چینەكانی كۆمەڵگە بۆ كتێب بێگومان بونی هەیە بەڵام دەبێت گرنگی زیاتر بدرێت بەم بوارە و سوپاسی تەواوی ئەو لایەن و كۆمپانیا و نوسەر و ڕوناكبیر و ڕێكخراوانە دەكەم كە هاوكاری من بون لەم پرۆژەیەدا.

“لەنێو نەخۆشخانەكان كتێبخانە دروستدەكات”

لە باسی پڕۆژەی داهاتویدا مەبەست دەڵێت، لە دوای ئەم پرۆژەیە هەڵمەتی دروستی كردنی كتێبخانەكان ڕادەگەیەنم و دەمەوێت لە هەموو نەخۆشخانەكانی كوردستان كتێبخانەی خنجیلانە دروست بكەم و كتێبەكانی تێدا دابنێم.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.