سەردێر

عەلی باپیر؛لە حكوومەت‌ و ئەنجومەنەخۆجێیەكان و پەڕلەمان بەردەوام نموونە و پێشەنگ بووين لەخزمەتكردنی هاووڵاتییان

خەڵك
سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لەگەڵ لەگەڵ ناوەندی پەرلەمان‌ و حكوومەت كۆبووە و ڕایدەگەیەنێت ، ئەندامانی ئێمە لە ناوەندەكانی پەرلەمان‌ و حكومەت‌ و فەرمانگە و ئەنجوومەنەخۆجێیەكان، كە بەردەوام نموونە و پێشەنگ بوون لەخزمەتكردنی هاووڵاتییان بەبێ جیاوازیی.

مامۆستا عەلی باپیر ، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ئەمڕۆ شەممە 10/4/2021 لەگەڵ ناوەندی پەرلەمان ‌و حكوومەت كۆبۆوە و سه‌ره‌تا شیكارێكی وردی بۆ بارودۆخی سیاسیی هه‌رێم‌و عێڕاق به‌گشتی كردو ده‌رهاویشته‌و لێكه‌وته‌و ئه‌گه‌رو سیناریۆكان له‌سه‌ر ئاینده‌ی سیاسیی هه‌رێم‌و عێڕاق‌و ناوچه‌كه‌ بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ روو.

سەرەتای كۆبوونەوەكە مامۆستا عەلی باپیر ئاماژەی بەدۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان بەتایبەتیی‌و عێڕاق بەگشتیی كردو، ڕۆڵی ئامادەبووانی بەرز نرخاند لەناوەندەكانی پەرلەمان‌و حكوومەت‌ و فەرمانگەو ئەنجوومەنە خۆجێیەكان، كە بەردەوام نموونەو پێشەنگ بوونە لەخزمەتكردنی هاوڵاتییان بەبێ جیاوازیی.

دواتر سەرۆكی كۆمەڵ گوێ بیستی ڕاو سەرنجی ئامادەبوان بوو، بەمەبەستی بەرەوپێشچوونی زیاتری كاروباریان‌ و ئامادەبووانیش بەڵێنیان دووپاتكردەوە كە هیچ كات درێغی نەكەن لە خزمەتكردن ‌و بەئەركی سەرشانی خۆیان هەڵسن.

‎May be an image of ‎‏‏‏٥‏ كەس‏، ‏‎‎people standing‎‎‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎