سەردێر

ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم

612توشبووی نوێ تۆمار كراوە

خەڵك

بەپێی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردوو لەهەرێم 612 توشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوەو 11 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوەو بەپێی ئامارەكە لەو ماوەیەدا 7 هەزار و 367 پشكنین ئەنجامدراوەو 612 كەس لە هەرێمی كوردستان تووشی ڤایرۆسەكە بوون و 384 كەسیش چاكبوونەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، 11 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و هەڵەبجە گیانیان لەدەستداوە و لە سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕین هیچ حاڵەتێكی مردن بە ڤایرۆسەكە تۆمار نەكراوە.

ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤٠٩)
١. پشكنین: (٧٣٦٧ پشكنینی نوێ)
• (٢٦٣٤) هەولێر
• (٩٣٥) سلێمانی
• (٣٥٠٠) دهۆك
• (٢٠٤) هەڵەبجە
• (٩٤) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٦١٢ تووشبووی نوێ)
• (١٤٦) هەولێر
• (٥٠) سلێمانی
• (٣٩٦) دهۆك
• (٧) هەڵەبجە
• (١٣) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٣. چاكبوون: (٣٨٤ چاكبوون)
• (٩٤) هەولێر
• (٧٠) سلێمانی
• (١٩٨) دهۆك
• (٢) هەڵەبجە
• (١٦) گەرمیان
• (٤) ڕاپەڕین

٤. مردن: (١١ مردن)
• (٤) هەولێر
• (٠) سلێمانی
• (٦) دهۆك
• (١) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
كەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشكنین ١٤٧٥٢٧٣ (٥٢٣٥٩٨ هەولێر، ٣٢٦٤٢٨ سلێمانی، ٦١٧١٣١ دهۆك، ٨١١٦ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٣١١٤١ (٤٤٧٩٩ هەولێر، ٣٨٠٧٩ سلێمانی، ٤٥١٠٠ دهۆك، ٣١٦٣ هەڵەبجە)
چاكبوون ١١٣٦١٩ (٣٩١٠٤ هەولێر، ٣١٧٨٨ سلێمانی، ٣٩٧٤٧ دهۆك، ٢٩٨٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٣٧٤٦ (٤٦٥٨ هەولێر، ٤٥١٦ سلێمانی، ٤٥٣٣ دهۆك، ٣٩ هەڵەبجە)
مردن ٣٧٧٦ (١٠٣٧ هەولێر، ١٧٧٥ سلێمانی، ٨٢٠ دهۆك، ١٤٤ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جەخت دەكەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
١٠ی نیسان ٢٠٢١