سەردێر

بەندكراوێكی كورد لە سێدارە درا

خەڵك
بەندكراوێكی كورد كە لە بەندیخانەی ئورمیە بەتۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركرابوو لە سێدارە درا.

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ 10-4-2021 ، سزای سێدارەی هاووڵاتییەكی كورد بە ناوی “بایەزید ڕەشیدی” لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ كرا.

ئاماژە بەوەشكراوە، بایەزید ڕەشیدی خەڵكی گوندی “كەلهوڕ”ی ئورمیە بوو و ڕۆژی پێنجشەممە بە مەبەستی جێبەجێكردنی سزاكەی ڕەوانەی ژووری تاكەكەسیی بەندیخانەی ئورمیە كرابوو.