سەردێر

سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا

خەڵك-
سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عیراق كۆدەبێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران و بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆمار و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەڕلەمان كۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە سەرۆكی هەرێم لەگەڵ ژمارەیەك سەركردەی حزبە سیاسییەكان كۆدەبێتەوە.

پێشتر، فەلاح مستەفا، ڕاوێژكاری سەرۆكایەتی هەرێم بۆ ڕۆژنامەی (الصباح)ی فەرمی ڕایگەیاندبوو، كە نێچیرڤان بارزانی بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر چەند تەوەرێك، كە لەنێویاندا بودجەیە سەردانی بەغدا دەكات.