سەردێر

كۆمسیۆن دوا كاتی بۆ لیستی كاندیدی حزبەكان دیاریكرد

خەڵك-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عیراق دوا وادە بۆ پێشكەش كردنی لیستی كاندیدانی حزب و قەوارە و هاوپەیمانییەكان دیاری دەكات و جەختیشدەكاتەوە، لە 10ی ئۆكتۆبەر هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی شەممەی داهاتوو ٢٠٢١/٤/١٧ دوا وادەیە بۆ پێشكەشكردنی لیستی پاڵێوراوان لەلایەن حزب و هاوپەیمانییەكانەوە بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەەمانی عیراق.

ئاماژەی بەوەشكردووە، درێژكردنەوەی وادەی پێشكەشكردنی هاوپەیمانێتییەكان بەمانای درێژكردنەوەی وادەی هەڵبژاردن دێت، بۆیە بەهیچ شێوەیەك وادەكەی درێژ ناكرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە ٢٠٢١/١٠/١٠ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عیراق ئەنجام دەدرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، بە جێبەجێ نەكردنی ئەم خاڵە سەرپێچییە لەحوكمەكانی ماددەی (٨) یەكەم “لەیاسای هەڵبژاردن”ـی ژمارە (٩)ـی ساڵی ۲۰۲۰.