سەردێر

بەرپرسێكی كورد بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

خەڵك-
حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ئاشكرای دەكات، كە ئەندامێكی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسی حزبەكەیان بە كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لوقمان مێهفەر ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، پاش مانگێك لە بەربەرەكانی لەگەڵ نەخۆشیی كۆرۆنا، گیانی لە دەست دا.

حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە لوقمان مێهفەر، ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، پاش مانگێك لە بەربەرەكانی لەگەڵ نەخۆشی كۆرۆنا، گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لوقمان مێهفەر لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر كۆچی دوایی كردووە.

جەختیشی كردەوە، لە دەستچوونی ئەم تێكۆشەرە تەنیا زیانێكی نوێ بۆ حزبەكەمان نەبوو، بەڵكو زامێكی تازەیە كە كەوتۆتە سەر جەستەی بزووتنەوەی كورد لە كوردستانی ڕۆژهەڵات.

لوقمان مێهفەر خورشید لە ناوچەی دەشتەبێڵی شنۆ لە دایك بووە، بەرپرسی کومیسیۆنی کۆمەڵایەتی، جێگری بەرپرسی کومیسیۆنی سیاسی- نیزامی، بەرپرسی کومیسیۆنی ڕادیۆ، بەرپرسی ناوەندی ٢ی کوردستان و لە کۆنگرەی ١٦ی حیزبدا وەک ئەندامی ناوەندی سیاسیی هەڵبژێردرا و دوایین بەرپرسایەتیی ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی ناوەندی سیاسی بوو.