سەردێر

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا چۆن بپژمین؟

خەڵك-

توێژەرێكی بواری بڵاوبوونەوەی گەردیلە ڕایدەگەیەنێت، لەكاتی پژمەدا باشترین كار ئەوەیە بەڕووی ناوەوەی جلوبەرگدا بپژمیت.

ڕوود ڤێرداسدۆك، توێژەری بواری بڵاوبوونەوەی گەردیكە لە زانكۆی توێنتێی هۆڵندا ڕایگەیاند، لەڕێی كامێرایەكی تایبەتەوە وێنەی پژمینی جیاجیام گرتووە و بۆم دەركەوتووە، كە پژمین بەڕووی ئانیشكی چەماوەدا باشترین نییە، بەڵكو ئەو بەشانەی هەناسە و هەواكە، كە بەر ئانشیك ناكەون خێراتر بڵاودەبنەوە.

وتیشی، “بەپێی ئەم توێژینەوەیەك باشترین شێوە بۆ پژمین و كۆكین ئەوەیە، كە ملیوانی فانیلە و كراسەكەت ڕابكێشیت و بپژمیت بەڕووی ناوەوەی جلوبەرگدا بە ئاڕاستەی ورگ”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، پژمە یەكێكە لەو هۆكارانەی كە چەندین نەخۆشی و لەنێویشیاندا ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاودەبێتەوە و پزیشكیان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، كە هیچكات لەكاتی پژمەدا ڕوو لە كەسانی دیكە نەكرێت.