سەردێر

لە ناوچەیەكی سلێمانی شەڕە تەقە ڕوویدا و برینداری لێكەوتەوە

خەڵك-
لە شارۆچكەی پیرەمەگروونی سەر بە پارێزگای سلێمانی شەرە تەقە روویدا و بەهۆیەوە 6 كەس برینداربوون.

پەیامنێری (خەڵك) لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندێكی سەر بە شارۆچكەی پیرەمەگروون شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە ڕوویداوە و چەك و كوتەك بەكارهێنراوە.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی تەقە و شەڕە كوتەكەوە 6 كەس بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شار لە سلێمانی كراون.

ئاشكراشی كرد، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەكان لە شوێنی ڕووداوەكەن و لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان