سەردێر

كۆی پارەی پشكی هەرێم لە بودجە ئاشكراكرا

خەڵك-
پەڕلەمانتارێكی یەكێتی لە بەغدا كۆی پشكی هەرێم لە بودجەی فیدڕاڵی ئاشكرادەكات و دەڵێت: “دەبێت هەرێم نیوەی داهات و 250 هەزار بەرمیل نەوت بنێرێ‌”.

ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بۆ ئاژانسی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاندووە، پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی فیدڕاڵی ساڵی 2021 نزیكەی 13.5% دەكات.

ڕاشیگەیاندووە، سەرەتا دەبێت هەرێمی كوردستان پابەند بێت بە یاسای بودجە، چونكە ئێستا وەك ڕابردوو نییە ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت ئەوا پشكی هەرێم دەبڕدرێت لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵییەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت هەرێم نیوەی داهاتی ناوخۆ و بەهای 250 هەزار بەرمیل نەوت بدات بە عیراق تاوەكو پشكەكەی لە بودجە ڕەوانە بكرێت.

ئەو پەڕلەمانتارە دەشڵێت: “ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت ئەوا بەغدا شایستە داراییەكان نانێرێت و تەنانەت ڕێگری لە هەناردەی نەوتی هەرێمیش دەكات”.