سەردێر

بۆچی هەندێك ئۆتۆمبێل لەكاتی ئیشپێكردندا زیكەزیك دەكات؟

خەڵك-
هەندێك ئۆتۆمبیێل لەكاتی ئیشپێكردنیدا زیكەزیك لەبەشی پێشەوەی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكەدا دروست دەبێت، ئەوەش هۆكاری خۆی هەیە.

ئەگەر پولی شل بێت یاخود قایشی بزوێنەرەكە تەڕ بێت، لەكاتی ئیشپێكردنی ئۆتۆمبێلدا زیكەزیك دروست دەكات، هاوكات لەكاتی داگیرسانی دوگمەی (A.C) تەبرید، بەهەمان شێوە قایشەكە تووشی زیكەزیك دەبێت.

پوولی (خلۆكە) دانراوە بۆ توندكردن ‌و قایمكردنی قایش، چونكە ئەگەر قایش شل بێت، ئەوا تووشی خلیسكان دەبێت لەكاتی خولانەوەی قایشەكە، بەمەش زیكەزیك دەكات بۆ ماوەیەكی كەم، بۆیە پێویستە بەپێی پێویست پوولییەكەی توند بكرێت، تاوەكو زیكەزیكی قایشەكە نامێنێت‌ و بەشێوەیەكی دروست ‌و بێ خلیسكان، قایشەكە دەخولێتەوە.