سەردێر

بوومەلەرزەیەك سلێمانی هەژاند

خەڵك-
ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك چەند ناوچەیەكی سنووری پارێزگای سلێمانی هەژاند.

ناوەندی بوومەلەرزەزانی لە زانكۆی تاران بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە كاتژمێر 6:48 خوولەك بە كاتی تاران بوومەلەرزەیەك لە شارۆچكەی پێنجوێن-ی لە سنووری پارێزگای سلێمانی داوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكەی ئەو ناوەندە، بوومەلەرزەكە بە گوڕی 2.9 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی 10 كیلۆمەتر بووە.

بەپێی قسەی چەند شایەتحاڵێك بۆ (خەڵك) هاووڵاتیان بە تەواوی هەستیان بە بوومەلەرزەكە كردووە.

هاووڵاتیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە بەشێكی ناوچەكانی سلێمانی باسی ئەوەیان كردووە، كە هەستیان بە بوومەلەرزەكە كردووە.

دوای بوومەلەرزە بەهێزەكەی هەفتەی ڕابردوو، كە 5.3 پلە بوو بە پێوەری ڕێختەر و لەنێوان پێنجوێن و شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕوویدا، تا ئێستا چەند بوومەلەرزەیەكی دیكە تۆماركراون.