سەردێر

تا ئێستا هێندەی ئەمڕۆ لە عیراق و هەرێم تووشی كۆرۆنا نەبوون

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق دواین ئاماری تایبەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، كە تێیدا دەردەكەوێت، كە لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتاكەوە تاوەكو ئێستا هێندەی ئەمڕۆ ئاماری تۆماركراوی ڕۆژانە نەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە ئامارەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە سەرتاسەری عیراق لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 48 هەزار و 458 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە ئەنجامی 7 هەزار و 937 كەس ئەرێنی بووە و هەڵگری ڤایرۆسەكەن.

ئاشكراشی كردووە، زۆرترین تووشبوو لە بەغدا و بەسڕە و دهۆك (542 كەس) بوون و لە هەولێر 232 و سلێمانی 399 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

ڕاشیگەیاندووە، 5 هەزار و 445 كەس چاكبوونەوە و 35 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

May be an image of text