سەردێر

تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم ڕیكۆردی مەترسیداری تۆماركرد

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە نزیكەی 1200 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 4 كەسیش بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ هەینی 9ی نیسان لە تەواوی هەرێم 1173 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، كە زۆرینەیان لە دهۆك بوون.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە هەولێر 232 كەس و دهۆك 542 كەس و سلێمانی 303 كەس وگەرمیان 20 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

ڕووونیشی كردۆتەوە، 4 كەس گیانیان لەدەستداوە و 418 كەسیش چاكبوونەتەوە.

No photo description available.