سەردێر

بە وێنە؛ ئەنجامدانی نوێژی هەینی لە سلێمانی و شارەزوور

خەڵک – یەحیا حبیب

ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی داخرانی مزگەوتەکان هاووڵاتیان لە چەند شوێنێكی سلێمانی و شارۆچكەی شارەزوور لە دەرەوە نوێژی هەینی ئەنجام دەدەن.

بە بڕیاری لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم سەرجەم مزگەوت و شوێنە ئایینیەکان و کافتریاکان داخران و لە ئێستاشدا شەوانە قەدەغەی هاتوچۆ پەیڕەو دەکرێت.

ئەمە لە كاتێكدایە، كە لە مزگەوتی حاجی عەباس باراوی لە شاری سلێمانی نوێژی هەینی ئەمڕۆ ئەنجامدرا و ژمارەیەكی زۆری نوێژخوێنان لە دەرەوەی مزگەوت و لە گۆڕەپانی بەردەم مزگەوتەكە نوێژیان كرد.

وێنە، نوێژی هەینی لە مزگەوتی حاجی عەباس باراوی لە سلێمانی

May be an image of 2 people, people standing, outdoors and crowd

May be an image of 3 people, people standing and outdoors

وێنە؛ نوێژی هەینی لە شارەزوور