سەردێر

شارەدێیەکی سلێمانی بێ کارەبا دەبێت

خەڵک-

لیژنەی سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی تۆڕی زیرەکی كاره‌با لە سلێمانی ئاشکرای دەکات، سبەینێ شارەدێی خەلەکان لە شارۆچکەی دوکان بێ کارەبا دەبێت بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەک بۆیان.

لیژنەی سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی تۆڕی زیرەکی كاره‌با لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ماڵەکانی شارەدێی خەلەکان، کە دەکەونە سەر فیدەرى (٤)ى وێستگەی ۳۳ ی دوکان، سبەینێ شە‌ممه (10/4/2021) پێوه‌ری زیره‌كیان بۆ ده‌به‌سرێت.

 

ڕاشیگەیاندوە، له‌ كاتژمێر (8 ی به‌یانی تا 4 ی پاش نیوه‌ڕۆ) كاره‌بایان نابێت‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاووڵاتیان خۆیان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، جگه‌ له‌ ستافى تایبه‌تى هۆبه‌كانى چاكسازی كاره‌با و كۆمپانیا، هیچ كه‌س بۆى نیه‌ ده‌ستكارى پێوه‌ره‌كان بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ تووشى لێپرسینه‌وه‌ى یاسایی ده‌بێت.