سەردێر

شەقامی سالم، لە ڕوواوێكی هاتوچۆدا دوو كەس بوونە قوربانی

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ڕووداوێكی ھاتووچۆ لەشەقامی سالم دوو برینداری لێكەوتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ لە ئەنجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەكانی دۆج و سەنی تەكسی دوو كەس بریندار بوون.
ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكەش دەستیپێكردووە.