سەردێر

دواین ئامار و زانیاری تووشبوانی كۆرۆنا لە جیهان

خەڵك-

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 134 ملیۆن و 631 هەزار و 641 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 134 ملیۆن و 631 هەزار و 641 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 2 ملیۆن و 917 هەزار و 829 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 108 ملیۆن و 405 هەزار و 218 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 31 ملیۆن و 717 هەزار و 404 كەس و 573 هەزار و 856 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.