سەردێر

پەروەردە، لەبارەی دەستپێكردنەوەی خوێندنی ئەلیكترۆنی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك-
یاریدەدەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانانی پەروەردەیی و سەرپەرشتیاری قوتابخانەی ئەلیكترۆنی داوایەك ئاڕاستەیكارگێڕێ قوتابخانەكان دەكات و ڕایدەگەیەنێت، ئەو قوتابی و خوێندكارانەی ئەم ساڵی خوێندن گواستراونەو، كۆدی بەكارهێنەر و وشەی نهێنی تایبەت بە سیستەمی ewane گۆڕاوە ، پێویستە وشەی بەكارهێنەر و وشەی نهێنییە نوێیەكە بگاتە دەستی قوتابی.

زهیر محەمەد یاریدەدەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانانی پەروەردەیی و سەرپەرشتیاری قوتابخانەی ئەلیكترۆنی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، . كارگێری قوتابخانەكان (ڕاهێنەری قوتابخانە) پێویستە بە زووترین كات سەردانی سیستەمی e-Parwarda بكات بۆ دابەزاندنی ڕاپۆرتی تایبەت بە كۆدی بەكارهێنەر و وشەی نهێنی قوتابیان و خوێندكاران و مامۆستایان كە تایبەتە بە قوتابخانەی ئەلیكترونی ewane.

دەقی ئاگاداریەك لە بەرێوەبەرایەتی گشتی پلاندانانی پەروەردەییەوە بۆ كارگێری قوتابخانەكان (بەكارهێنەری سیستەمی e-Parwarda لە قوتابخانەكان)
سەبارەت بە پلاتفۆرمی قوتابخانەی ئەلیكترۆنی (eWane) ئاگاداری قوتابخانەكان دەكەینەوە كە:
1.ئەو قوتابی و خوێندكارانەی ئەم ساڵی خوێندن گواستراونەوە، كۆدی بەكارهێنەر و وشەی نهێنی تایبەت بە سیستەمی ewane گۆڕاوە ، پێویستە وشەی بەكارهێنەر و وشەی نهێنییە نوێیەكە بگاتە دەستی قوتابی.
2. ئەو مامۆستایانەی (هەمیشەیی، وانەبێژ، گرێبەست) كە لەم ساڵەی خوێندن لە قوتابخانەیەك بۆ قوتابخانەیەكی دیكە گواستنراوە، پێویستە كارگێری قوتابخانەكەی ئێستای كۆدی بەكارهێنەر و وشەی نهێنی تایبەت بە قوتابخانەی ئەلیكترونی ewane بداتێ.
3. كارگێری قوتابخانەكان (ڕاهێنەری قوتابخانە) پێویستە بە زووترین كات سەردانی سیستەمی e-Parwarda بكات بۆ دابەزاندنی ڕاپۆرتی تایبەت بە كۆدی بەكارهێنەر و وشەی نهێنی قوتابیان و خوێندكاران و مامۆستایان كە تایبەتە بە قوتابخانەی ئەلیكترونی ewane. بۆ بینینی كۆدی بەكارهێنەر و وشەی نهێنی قوتابیان و مامۆستایان پێویستە سەردانی بەشی قوتابخانە لە سیستەمی e-Parwarda بكرێت و پاشان بچێتەناو بەشی ڕاپۆرتی قوتابخانە، پاشان هەردوو ڕاپۆرتی (ناو و كۆدی بەكارهێنەر و وشەی نهێنی مامۆستایان) و ڕاپۆرتی (ناو و كۆدی بەكارهێنەر و وشەی نهێنی قوتابیان) داونلۆد بكرێت.
4. كارگێری قوتابخانەكان بەهیچ شێوەیەك نابێت كۆدی بەكارهێنەر ووشەی نهێنی قوتابیان و مامۆستایان كە تایبەتە بە قوتابخانەی ئەلیكترونی ewane لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبكەنەوە.
5. پێویستە ڕاهێنەرانی سیستەمی e-Parwarda لە پەروەردە گشتییەكان و پەروەردەی قەزاكان بەدواداچوونی تەواو بكەن لەگەڵ قوتابخانەكانیان بۆ جێبەجێكردنی هەموو گۆڕانكارییەكانی خاڵە ئاماژەپێكراوەكان.
زهیر محمد عبدالله
یاریدەدەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانانی پەروەردەیی و سەرپەرشتیاری قوتابخانەی ئەلیكترۆنی