سەردێر

گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە شەنگال دۆزرایەوە

خەڵك-
ئەمڕۆ هەینی لە كۆمەڵگای سیبا شێخ خدر گرێدایی سەر بە قەزای شەنگال گۆرێكی بە كۆمەڵ دۆزرایەوە.
بەپێی زانیارییەكان، گۆڕەكە سێ تەرمی تێدا بووە كە ژنێك و پیاوێك و منداڵێك بوون و لەلایەن چەكدارانی داعشەوە كوژراون و دواتر سوتێنراون.
چەكدارانی داعش دوای هاتنیان بۆ ناوچەكە، بە سەدان هاووڵاتی ناوچەی شەنگالیان ڕووبەڕووی كوشتن و برینداركردن كردەوە و لە ئێستاشدا ناوە ناوە گۆڕەكانیان، یاخود ئەوانەی كە زیندوون دەگەڕێنرێنەوە زێدێ خۆیان.