سەردێر

بەهۆی كۆرۆنا، سەدان شوێن لە تاران دادەخرێت

خەڵك-

لیژنەی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە ئێران ئاشكرایدەكات، 250 شوێنی گشتی لە تارانی پایتەختی ئێران بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بە تەواوی دادەخرێن.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران چەند ڕۆژێك لەمەوپێش هۆشداری هاتنی شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنای ڕاگەیاند و ئاشكرایكرد، ئەگەر ڕووبەڕووی نەبینەوە مەترسی گەورە ڕوو لە ولات دەكات.
لیژنەی بالای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا ڕایگەیانبڵاویكردەوە، بەهۆی گەشت و سەیرانەكانی دوو هەفتەی ڕابردوو ڕێژەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئێران زیادی كردووە و سێ هەفتەی داهااتوو مەرگبار دەبن بۆ ئێرانییەكان.

بڕیارە لە سبەی شەممە 10ی نیسانی 2021، بڕیاری داخستنی ئەو 250 شوێنە لە تاران جێبەجێ بكرێت.