سەردێر

“ئەمریكا هیچ بەڵێنێكی سیاسی بە كوردانی ڕۆژئاوا نەداوە”

خەڵك-

نوێنەری پێشووی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا ڕایدەگەیەنێت، ئەمریكا هیچ بەڵێنێكی یارمەتیی سیاسیی بە كوردی سوریا نەداوە.

بەپێی نووسراوێكی میدڵ ئیست مانیتۆر، جەیمز جێفری نوێنەری پێشووی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا لە دیمانەیەكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، یەكێك لە هۆكارەكانی ململانێ و تەنگەژەی نێوان ئەمریكا و توركیا ئەوەیە كە ئەمریكا پشتگیریی سەربازیی كوردەكانی سوریا دەكات.

وتیشی”پشتگیری سەربازیی ئەمریكا بۆ كوردەكانی سوریا تەنها لەپێناو شەڕی دژ بەداعش بووە و تاكە هۆكاری مانەوەی ئەمریكا لە سوریا ئەو شەڕەیە”.

جەختی لەوەش كردەوە، تاكە شەریكی ئەمریكا لە شەڕی دژ بەداعش لە سوریا هێزە كوردییەكانی سووریا ناسراو بە یەكینەكانی پاراستنی گەلە.