سەردێر

ڤیدیۆ..چێشتلێنەرێكی تەمەن 3 ساڵ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیوە

خەڵك-

چێشتلێنەرێكی تەمەن سێ ساڵان بووەتە جێگای سەرنجڕاكێشانی بینەرانی لە جیهاندا.
تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، بڵاوبوونەوەی تۆمارە ڤیدیۆییەكانی منداڵكی تەمەن سێ ساڵان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بووەتە جێگای سەرسوڕمانی هاووڵاتیان.


ئیلیریان كامارج ناوی ئەو منداڵەیە و نیشتەجێی نیویۆركە و لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تیك تۆك چالاكییەكانی بڵاودەكرێتەوەو خۆی وەك چێشتلێنەرێك نیشان دەدات و تاكو ئێستا نزیكەی 3 ملیۆن و 200 هەزار فۆڵۆی هەیە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەو منداڵە كاتێك تەمەنی تەنها ساڵ و نیوێك بووە لەگەڵ دایكی سەرقاڵی چێشتلێنان بووە و دایكیشی تۆمارە ڤیدیۆییەكانی بڵاوكردووەتەوە.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Chef Ilirian Kameraj (@ilirian_cooks)

ئیلیریان حەزی لە درووستكردنی كفتە و پیترزا و سپاگێتی و پەتاتە و هەمبەرگر و كێك و كولیچە و چەندین شتی ترە دروستی بكات.
بینەرانی تۆمارە ڤیدیۆیەكانی ئەو منداڵە پێیانوایە لە داهاتوودا ئیلیریان دەبێتە چێشتلێنەرێكی بەتوانا و سەركەوتوو دەبێت لەو كارەدا، بەشێكیتر پێیان وایە منداڵێكی زۆریان بینیوە سەرقاڵی ئەو كارەن و ئارەزوویان لەو كارە هەیە، بەڵام هیچكام لەوان نەبوونە چێشتلێنەر.

 

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Chef Ilirian Kameraj (@ilirian_cooks)