سەردێر

ئینستاگرام و فەیسبوك ڕووبەڕووی كێشە بوونەوە

خەڵك-

لە سەرتاسەری جیهان، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ئینستاگرام و فەیسبووك ڕووبەڕووی كێشەی كردنەوە بوونەوە.

ماڵپەڕی “downdetector.com” بڵاویكردەوە، بەكارهێنەرانی ئینستاگرام و فەیسبوك لە كاتژمێر ٢٤:٠٠ەوە، دووچاری كێشە بوونەتەوە لە كردنەوەیاندا.

ئەمەش لە كاتێكدایە، ئینستاگرام و فەیسبوك ڕوونكردنەوەی فەڕمیان سەبارەت بە بابەتەكە بڵاونەكردووەتەوە، بەڵام ئەو كێشەیە لە پاش ماوەیەكی كەم نەما و چاك كرا.

ناوە ناوە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كێشەیان بۆ دروست دەبێت، بەڵام زۆر بە خێرایی چارەسەر دەكرێن، چونكە ژیانی ئێستای زۆرێك لە دانیشتووانی جیهان پەیوەست بووە بە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە.