سەردێر

بۆ چارەسەركردنی گرفتێكی دیكە، هەرێم و بەغدا كۆدەبنەوە

خەڵك-

سەرۆكی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوونی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەم نزیكانە دەستدەكرێتەوە بە گفتوگۆكان لەگەڵ حكومەتی عێراق بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان، كە لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە بارودۆخی ئەمنی و سیاسی ئەو ناوچانە تێكچووە.
لە دوای پەسەندكردنی بودجەی عێراق، بڕیارە حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەستبكاتەوە بە گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی عێراق لەسەر پرسی خاك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم.

عبدولحەكیم خەسرەو سەرۆكی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لیژنەیەكی پێكھێناوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بارودۆخی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
وتیشی”لەماوەیەكی نزیكدا گفتوگۆكان دەستپێدەكەنەوە، چونكە بەشێكی پەیوەستە بەخاك و دیموگرافیای ئەو ناوچانە و دەربەدەربوونی سەدان ھەزار ھاووڵاتی كورد.

كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەدوای ساڵی 2003وە گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت بەلام تاكو ئێستا نەتوانروە چارەسەر بكرێن