سەردێر

عەسائیبی ئەهلی حەق هەڕەشە لە سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق دەكەن

خەڵك-
وتەبێژی سەربازی عەسائیی ئەهلی حەق ڕایدەگەیەنێت، هۆشداری دەدەینە هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق، كە پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی نەكەنەوە.
جەواد تڵیباوی وتەبێژی سەربازی عەسائیی ئەهلی حەق لە تویتەر خۆی بڵاویكردەوە، سەرەڕای ئەوەی یەكێك لە سێ سەرۆكایەتییەكە هەوڵ بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل دەدات، بەڵام عێراق یەكێكە لەو وڵاتێكی عەرەبی موسڵمانە و ئامادەنییە لەگەڵ ئیسرائیلیەكان پەیوەندییەكانی ئاسایی بكاتەوە و پابەندە بە مەشخەڵی خۆی.

وتیشی”هەموو ئەو ڕژێمانە ئاگادار دەكەیەنەوە كە پەیوەندیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاساییكردووەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەكەن ئینتیمایان بۆ عروبە و ئیسلام هەیە، پێویستە بزانن و فێر بن بەهای ڕاستەقینەی عەرەبی و ئیسلامی ڕەسەن لە عێراقە و خۆیان ڕزگار بكەن لە شەرمەزاری ملكەچی بۆ ئیسرائیلییەكان”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، بە نێوەندگیری ئەمریكا چەند وڵاتێكی عەرەبی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی كردووەتەوە بەتایبەت لە سەردەمی سەرۆكایەتی دۆناڵد تڕەمپ.