سەردێر

پەرلەمانتارێك: حكومەت گەلی هیلاك كردووە تا وادەربكەوێت دەتوانێت وڵات بەڕێوەببات

خەڵك-
پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ لە پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەت درۆی لەگەڵ گەل كردووە، تا بەهێز دەربكەوێت و بڵێین دەتوانێت كاروبارەكان بەڕێوەببات.

باسم خەشان، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”ئەم ڕەوشە ئابوری خنكێنەرەی بەسەر گەلدا هاتووە، هۆكارەكەی حكومەتە، چونكە تەنگژەكانی دروستكردووە، تا لەبەردەم هاووڵاتیاندا وادەربكەوێت كە بەتوانا و حەكیمە و دەتوانێت وڵات بەڕێوەببات و لەم قۆناغی راگوزەرییەدا سەركردایەتی بكات”.

بە وتەی خەشان”بەمشێوەیە دەستەوستان بووە و پێویستە ڕاستییەكان بە گەل بڵێت، بەو پێیەی سەركردە سیاسییەكان باش دەزانن كە حكومەت بەم توانایانەی ئێستاوە، ناتوانێت سەركردایەتی عیراق بكات”.

باسم خەشان دەڵێت”ئەمەی لەنێوان حكومەت و حزبەكاندا ڕوودەدات، كودەتایە بەسەر ڕێكەوتنەكان و پاشگەزبوونەوەیە لە بەڵێنەكانی نێوانییان”.